سه‌رۆكی شورای شاری سه‌رپێڵ زه‌هاوی ئێران رایگه‌یاندووه كه نه‌هامه‌تییه‌كانی دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م شاره هێشتا هه‌ر به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه‌یه و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی به‌ڵێندرابوو پێیان بگات تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك دانیشتووی شاره‌كه ئاماده‌ن گورچیله‌ی خۆیان بفرۆشن تا بتوانن ماڵه‌كانیان نوێژه‌ن بكه‌نه‌وه و سه‌رپه‌نا بۆ ماڵ و منداڵیان دابین بكه‌ن.
موجته‌با جاسمی سه‌رۆكی شورای شاری سه‌رپێڵی زه‌هاوی سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌مباره‌وه‌یه‌وه وتوویه‌تیی كه بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك زۆر دڵته‌زێنه و هۆكاری ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێك كه‌س ئاماده گورچیله‌ی خۆیان بفرۆشن ئه‌وه‌یه كه بومه‌له‌رزه به‌رده‌وام له دووباره بوونه‌وه‌دایه و كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازیی زۆر گرانن و ئه‌و رێكخراوانه‌ی بڕیاربوو یارمه‌تی دانیشتووانی شاره‌كه بده‌ن، تا ئێستا به هانایانه‌وه نه‌هاتوون.
جاسمی له درێژه‌دا ده‌ڵێت شاره‌وانیی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش ناكات و ته‌نیا %20 له دانیشتووانی شاره‌كه له ماڵی خۆیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌های خانووبه‌ره‌ش زۆر دابه‌زیوه و زۆر كه‌س ماڵه‌كه‌ی خۆی فرۆشتووه و به پاره‌كه‌ی ماڵێكی له شاری كرماشان به‌كری گرتووه.
سه‌رۆكی شورای شار له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیلنای ناوخۆی ئێران وتی: كه‌سانێك له دانیشتووانی ئه‌م شاره ئاماده‌ن تا گورچیله‌ی خۆیان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ماڵه‌كانیان بونیاد بنێنه‌وه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.