ناسر ناكهڤیان، زانای ئایینی ئێرانی رایگه‌یاند : زانایانی ئایینی له ئێران پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ستداوه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك له شه‌قامه‌كان وه‌ڵامی سڵاوهكانیشیان ناده‌نه‌وه.
ناسر ناكهڤیان، كه به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ژماره‌یه‌ك له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنیان بانگخوازی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زانایانی ئایینی له خه‌ڵك دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌پێی پێویست گرنگی به كێشه‌كانی هاووڵاتییان ناده‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسان هاوڕانین و له دژی بڕیاره‌كانن و ره‌خنه‌ی له زانایانی ئایینیش گرت به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌دا هه‌ستیار نین.
ناكهڤیان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جاران خه‌ڵك ئه‌و كێشه تایبه‌تیانه‌ی له لایه‌ن نزیكترین كه‌سه‌كانیشی باسی نه‌ده‌كرد لای زانایانی ئایینی باسی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه.
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی Khabaronline
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.