Erbil 25°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 09:26

چوار ته‌نکه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ گه‌رمیان گڕی گرت

شۆفێرێك سووتا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای كه‌لار كه‌وته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێرێك سووتا و چوار تانكه‌ری سووته‌مه‌نیش گڕیان گرت.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ گوندی به‌رلوتی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار له‌كاتی خاڵی كردنی به‌نزین گڕ له‌ ته‌نكه‌رێك به‌رده‌بێت به‌هۆی زوو ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ سێ ته‌نكه‌ری دیكه‌ و 2 سایلۆ و كابینه‌یه‌ك سووتان و یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان به‌شێك له‌جه‌سته‌ی سوتا دوای گه‌یاندن و چاره‌سه‌ری پیویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی دروست بوونی ئه‌وئاگره‌ ده‌ستی پێ كردوه‌..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.