Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:00

له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سناعه‌ دووچاری یه‌کسان بوون هات

هەفتەی یەكەم
کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق هەفتەی یەكەم، رۆژی هەینی 14 ى ئةيلولي 2018  یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی سەناعە بووە میوانی یانەی نەفت.

لەم یارییەدا هەردوو یانە بەئەنجامی (2-2) گۆڵ یەكسانبوون.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی نەفت بەگۆڵی (محەمەد داوود) بە لێدانی سزا پێشكەوت و ئەم گێمە بەئەنجامی گۆلێكی خاوین تەواوبوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی نەفت هەر لە سەرەتاوە توانی گۆڵی دووەم تۆماربكات.
راهێنەری هەولێر عیماد عۆدە دوای گۆڵی دووەم چەند گۆرانكارییەكی لە پێكهاتەی تیپەكە كرد ئەمەش دەرئەنجامی هەبوو، كاتێك یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی تیاگۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و لە خولەكی (3)ی كاتی زیادكراودا زیاد ئەحمەد یاریزانی یانەی نەفت بەهەڵە گۆڵی دووەم و یەكسانبوونی بۆ یانەی هەولێر تۆماركرد.
بەم ئەنجامە هەردوو یانەی هەولێر و نەفت بوونە خاوەنی یەك خاڵ.


ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.