Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 13:56

حکوومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ هەناردەکردنی نەوت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان واژۆ بکات

100%

حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر پلانێک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی وڵات لە ڕێگەی کۆمپانیا تایبەتمەندە جیهانی و ناوخۆیییەکانەوە، ئەوەش لە ڕێگەی چەند دەروازەیەکی جیاوازەوە بە مەرجێک ماوەی گرێبەستەکان 3 مانگ بێت و لە 1ـی ئەیلوولی داهاتووەوە دەستپێبکات.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی بەڕێوەچوو، حکوومەتی عێراق پێشنیاری میکانیزمێکی نوێی بۆ کڕینی نەوتی خاو کرد، کە تێیدا پشتبەستن بە نرخەکانی کۆمپانیای سۆمۆ یان نرخی جێگیرکراو لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دەبێت، بە داشکاندنی 30% کە ساڵانە دیاری دەکرێت و داهاتەکەی بۆ گەنجینەی گشتی دەبێت.

هاوکات حکوومەت وەزیری نەوت باسم خضیری سەرپشک کرد بۆ کارکردن لەسەر زیادکردنی توانای هەناردەکردن و هاوردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دۆزینەوەی ڕێڕەوی نوێی گواستنەوە بۆ ئەو گرێبەستانەی کە ئێستا کارایان پێدەکرێت. هەروەها دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە لە کاتی پێویستدا بڕیار لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بدات بۆ زامنکردنی جێگیریی بازاڕ و ڕێگریکردن لە هەر تەنگژەیەک.

بەپێی سەرچاوەکانی داتا لە کۆمپانیای نیشتمانیی بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی عێراق بە 60 دۆلار دەخەمڵێندرێت. پێشبینیش دەکرێت کۆی داهاتی دارایی هەناردەی نەوتی باشوور بۆ ئەم مانگە بگاتە 3 ملیار دۆلار.

ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.