Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 13:47

لە پردێ خاوەنکارگەیەک کەوتە ژێر ئامێری بڕینی بلۆک و  دەستبەجێ گیانی لەدەست دا

100%

لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە شارەدێی پردێ، خاوەنکارگەیەکی بلۆک لەکاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی ئاب، لە شارەدێی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ڕووداوێکی ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا و هاووڵاتییەک لە ناو کارگەکەی خۆیدا گیانی لەدەست دا.

هاووڵاتییەکە ناوی (حاجی حەسەن محەمەد)ـە، دانیشتووی شارەدێی پردێیە و خاوەنکارگەیەکی بلۆکسازییە، لە کاتی پاککردنەوەی ئامێری بڕینی بلۆک لە ناو کارگەکەی خۆیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بەپێ زانیاریەکانی پۆلیسی شارەدێی پردێ، ڕووداوەکە لە کاتێک ڕوویداوە کە کوڕەکەی بەبێ ئاگاداری لە بوونی باوکی لەنێو ئامێرەکەدا، دەستی بە کارپێکردنی ئامێرەکە کردووە، بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە چەقۆی ئامێرەکە، حاجی حەسەن دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.