Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:08

به‌هێزترین ره‌شه‌بای ئه‌مساڵ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 5 ملیۆن هاوڵاتیی فلیپینیی ده‌کات

خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 330 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا
به‌هێزترین ره‌شه‌بای ئه‌مساڵ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 5 ملیۆن هاوڵاتیی فلیپینیی ده‌كات
کوردستان TV
100%

ره‌شه‌بایه‌ك كه‌ به‌ ترسناكترین و به‌هێزترین ره‌شه‌بای ساڵ ناسراوه‌ و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 330 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌شێكی به‌رفراوانی وڵاتی فلیپینی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ره‌شه‌بایه‌ كه‌ ناوی مێنگهۆته‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری فلیپینی كردووه‌ به‌ ئامانج و بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ژیانی 5 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ هه‌زاران كه‌سیان له‌ ناوچه‌ كه‌ناراوییه‌كان و ده‌وروبه‌ری رووباره‌كان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌ پارێزراوه‌كان، چونكه‌ پێشبینیكراوه‌ ره‌شه‌با و تۆفانی مێنگهۆت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئاستی ئاو تا 6 مه‌تر له‌ كه‌ناراوه‌كان به‌رز بكاته‌وه‌.

به‌رپرسانی فلیپین هۆشدارییانداوه‌ كه‌ ئه‌م تۆفانه‌ زلهێزه‌ له‌توانایدایه‌ كه‌ ئه‌و بینایانه‌ی زۆر ستانده‌ر نین له‌ بناغه‌وه‌ ده‌رهێنێت یان میچیان هه‌ڵكه‌نێت.

وڵاتی فلیپین 5 ساڵ به‌ر له‌ ئێستاش له‌گه‌ڵ ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز ده‌سته‌ویه‌خه‌ بوویه‌وه‌ كه‌ پله‌ی هێزه‌كه‌ی 4 بوو، كه‌ ئه‌وه‌ به‌ ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ پله‌به‌ندیی ره‌شه‌با تا 5 پله‌یه‌.

ئه‌و تۆفانه‌ كه‌ ساڵی 2013 فلیپینی شێواند، نزیكه‌ی 7000 كه‌سی كوشت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.