Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:34

پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ 15 ملیۆن دۆلاره‌

رێككه‌وتنێك كراوه‌
کوردستان TV
100%

مشعان جبووری، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: رێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئه‌حمه‌د جبووری تۆمه‌تبار به‌ گه‌نده‌ڵی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی كراوه‌و تیایدا حه‌لبوسی 15 ملیۆن دۆلار له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانی له‌ خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌داته‌ ئه‌حمه‌د جبووری.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ حه‌لبوسی ببێته‌ ته‌نها كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌ میحوه‌ری خه‌میس خه‌نجه‌رو كه‌رابله‌ پێك دێت و له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی فه‌تح و یاسا هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن.

ktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.