Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:17

فه‌رمانده‌یه‌کی ئێرانیی: ئه‌وانه‌ی بنکه‌یان له‌ 2000 کیلۆمه‌تریی ئێمه‌ هه‌یه‌ با بزانن موشه‌که‌کانمان ئامانج ده‌پێکن

ئه‌وه‌ په‌یامێكه‌ بۆ دوژمنانی ئێمه‌ و به‌تایبه‌تیش زلهێزه‌كان
فه‌رمانده‌یه‌كی ئێرانیی: ئه‌وانه‌ی بنكه‌یان له‌ 2000 كیلۆمه‌تریی ئێمه‌ هه‌یه‌ با بزانن موشه‌كه‌كانمان ئامانج ده‌پێكن
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران وێڕای ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی هه‌ردووك حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ شاری كۆیه‌، وتی ئه‌وه‌ په‌یامێكه‌ بۆ دوژمنانی ئێمه‌ و به‌تایبه‌تیش زلهێزه‌كان كه‌ پێیانوایه‌ ده‌توانن ئامانج و مه‌به‌سته‌كانیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن.

محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی: هاوڵاتییانی ئێمه‌ زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمن سازش نه‌كه‌ین و ئه‌وانه‌یشی كه‌ له‌ 2000 كیلۆمه‌تریی ئێمه‌ بنكه‌ و هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان دامه‌زراندووه‌ با بزانن كه‌ موشه‌كه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران زۆر به‌ وردیی ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن.

به‌ڕای شڕۆڤه‌كاران ئه‌و پێناسانه‌ی كه‌ جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به‌ دوژمن باسی كردووه‌ ته‌نیا ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌ و پێده‌چێت وته‌كانی جۆرێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بووبێت بۆ ئه‌مریكا. چونكه‌ ته‌نیا وڵاتێكی زلهێز كه‌ له‌ بازنه‌ی 2000 كیلۆمه‌تریی ئێران بنكه‌ و هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی هه‌یه‌ و به‌ وته‌ی جه‌عفه‌ری ده‌یه‌وێ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی خۆی به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.