Erbil 7°C چوارشەممە 29 کانوونی دووەم 09:48

 بزانه‌ ئه‌و شاجوانه‌ بۆ زیندانیکرا

كاریگه‌ری خوادرنه‌وه‌ كهوولییه‌كان
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (146 وشە)
100%

شا جوانێك ، دانی به‌ كوشتنی دوو منداڵدا ناوه‌، پێشبینی ده‌كرێت سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.

 ئه‌م شاجوانه‌ ناوی "نوهه‌یله‌ ئێملقی"یه‌ شاجوانی وڵاتی مه‌غریب زیندانیكراوه‌ و، به‌ ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا كراون، دادگا سه‌ره‌تایی شاری مه‌راكش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادی بكات.

دوای ئه‌وه‌ی"نوهه‌یله‌ ئێملقی" شاجوانی مه‌غریب  له‌ژێر كاریگه‌ری خوادرنه‌وه‌ كهوولییه‌كان ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی به‌ خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لێخوڕیوه‌، له‌ ئه‌نجامدا دوو منداڵی كوشتووه‌، كه‌ بێ سه‌رپه‌رشت بوونه‌ و منداڵی سه‌ر شه‌قام بوون.

روداوه‌ به‌م شێوه‌ی بوو ئێملقی به‌ سه‌رخۆشی و به‌خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌ دره‌ختێك داوه‌، كه‌ دوو منداڵی سه‌رگه‌ردان له‌ژێره‌وه‌ی خه‌وتووبوون راسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و دوو مناڵه‌ بێ سه‌رپه‌رشت بوون به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی مه‌غریبی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌یسی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و له‌ دادگا جووڵه‌ی به‌ یاسا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.