زۆر جار چێشتخانه‌ی ماڵ بۆنی ناخۆش لێدێت چونكه چه‌ندین جۆر له خوارده‌مه‌نی له چێشتخانه‌كه ئاماده ده‌كرێت بۆ كابانی ماڵان چارسه‌ر زۆر ئاسانه.
بۆ ده‌رباز بوون له‌م بۆنه ناخۆشه پسپۆران ده‌ڵێن: لیمۆیه‌ك بكه به‌چوار قاشهوهو كه‌مێك خوێی بخه‌یته سه‌رو له‌ناوه‌ڕاستی ژووری چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌تدا دایبنێ به‌و جۆره بۆنه ناخۆشه‌كه نامێنێت و میكرۆب و به‌كتریا له‌ناوده‌بات چونكه لیمۆ به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و میكرۆب.
رێگایه‌كی تر بریتیه له ئاوی سێ لیمۆ له‌گه‌ڵ سابوون، كه‌مێك خوێ بخه‌ره نێو بتڵێكهوه له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵی بكه‌و بیخه‌ره نێو شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌شوێنێكی ماڵه‌كه‌تدا جێی بهێڵه به‌تایبه‌ت له‌نێو چێشتخانه‌كه‌دا كه‌ئه‌مه‌ش زۆر به‌خێرایی بۆنی ناخۆش ناهێڵێت و ماڵه‌كه‌ت بۆنێكی خۆشی لێدێت.
سه‌رچاوه / سه‌یده‌تی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.