له روداوێكی سه‌یر كه تا ئێستا له بواری په‌روه‌رده رووی نه‌داوه مامۆستایه‌ك له‌ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ی قوتابیان ئه‌ركێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی داوه به قوتابییه‌كانی.
له وڵاتی چین به دیاركراوی له شاری فۆشان مامۆستایه‌كی بیركاری كه له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی وانه ده‌ڵێته‌وه،له ئه‌ركێكی ماڵه‌وه‌ی قوتابیه‌كانی داوای لێكردون كه سه‌د ملیۆن ده‌نكه برنج وه ، بۆ رۆژی دوایی قوتابییه‌كان برنجه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێننه قوتابخانه.
شێوازی ئه‌و وانه وتنه‌وه‌ی مامۆستایه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان ناره‌زایی لێكه‌وه‌ته‌وه،به‌وه‌ی كه ئه‌مه كارێكی قورسه بۆیه چه‌ند كه‌سانێك چه‌ندین پێشنیار ده‌خنه‌روو وه‌كو ژماردنی هه‌زار دانه برنج و كێشانی قورسایی ئه‌و هه‌زار دانه برنجه, له‌دوایی له‌سه‌ر ئه‌و كێشه، كێشی سه‌د ملیۆن ده‌نكه برنج ده‌ربهێندرێت.
به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێن : مامۆستاكه مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه وا له قوتابییه‌كان بكات بیر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی بیركاری بدۆزنه‌وه..
سه‌رچاوه / سپۆتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.