ماڵپەری بانکى ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، یەکێتى ئەوروپا بە بڕیارێک کە لە ڕۆژنامەى فەرمی یەکێتییەکە بڵاوبووەتەوە ئەو سزای لەسەر بانکى ناوەندى عێراق هەڵگرتووە کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە بەسەریدا سەپێنراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هۆکاری بڕیارەکەش ئەوەیە کە بانکی ناوەندى کارەکانى بە شێوەیەکی زانستى ئابوری دەکات و ڕێگەدەدات بە پەیوەندی دارایی لەگەڵ سەرجەم بانکە جیهانییەکان و لە ئێستادا بووەتە جێگەى متمانەى بانکە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەدواى ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای ساڵی ١٩٩١ سزای ئابوری بەسەر عێراقدا سەپاند، یەکێتى ئەوروپاش سزای بەسەر چەند دامودەزگایەکى ئابوری و سیاسی عێراقی سەپاند کە بانکی ناوەندی عێراق یەکێکبووە لەو دەزگایانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.