Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:44

له‌ له‌نده‌ن " مۆرسه‌لی " وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ر ناسرا

فیلمی سبه‌ی دادێ بووه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی روویا
کوردستان TV
100%


 له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵێكدا له‌ شاری له‌نده‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری جیهانی تێیدا به‌شدار ببوون ، ڕوویا مۆرسه‌لی له‌ ریزی باشترینه‌كان دانرا .

 به‌هۆی كاركردن و به‌شداریكردنی وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمی " سبه‌ی دادێ" كچه‌ ئه‌كته‌ر و سیناریستێكی كورد ، ڕوویا مۆرسه‌لی توانی وه‌ك یه‌كێك له‌ باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی ناو فێستیڤاڵه‌كه‌  دیاری بكرێت ، ئه‌و فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی دانی دارینی ئه‌كته‌ری كورده‌ كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕوویا تێیدا وه‌ك باشترین بناسێنرێت .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " دانی دارین " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌گه‌ر ناسناوه‌كه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنم، هه‌ر خۆم به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم، چونكه‌ توانیومه‌ بێمه‌ ناو لیستێكه‌وه‌ كه‌ باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی تێدا هاتووه‌ته‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه‌ بۆم .

ڕوویا مۆرسه‌لی ئه‌كته‌ر، مۆدێل و سیناریستی ئێرانییه‌ ، له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 1986 له‌ ئێران له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی 2008 چووه‌ته‌ به‌ریتانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌، زۆرینه‌ی كاره‌كانیشی له‌پێناو پێگه‌یاندنی ژن بووه‌ . 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.