Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:25

بکوژی سالار مەلا سدیق پیرۆمەری لە شاری کۆیە دەستگیر کرا

ناوانبار دانی ناوه‌ بە ھەڵە کوشتوومە و وامزانیوە دوژمنەکەمە
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمرۆ بکوژی سالار مەلا سدیق پیرۆمەری لە شاری کۆیە دەستگیر کرا، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگه‌یاند: تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو دەڵێت بە ھەڵە کوشتوومە و وامزانیوە دوژمنەکەمە.

شه‌وی رابردوو، له‌ شاری هه‌ولێر  له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به‌ هۆكارێكی نادیار دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە مەڵپەری دەزگای سەتەلایتی کوردستانی راگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ بکوژی سالار مەلا سدیق پیرۆمەری لە شاری کۆیە دوای بەدواداگەرانێکی وردی پۆلیسی ھەولێر تاوانبار (ی،ح) دەستگیرکرا و پاش دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو دەڵێت بە ھەڵە کوشتوومە و وامزانیوە دوژمنەکەمە.

گوتیشی: سالار مەلا سدیق لەدایکبووی 1984 و کارمەندی نەخۆشخانەی سویدی تایبەتە دوێنێ شەو لەبەردەم نەخۆشخانەی سویدی لە شەقامی 100 مەتری دەدرێتە بەر دەسترێژی گولـلە و بێ تاوان دەکوژرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.