بۆ به‌رهه‌مهێنانی درامایه‌كی جیاواز و تازه ، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی كورد بۆ كاركردن و تۆماركردنی زنجیره‌كانی ئه‌م درامایه كۆده‌بنه‌وه .
ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه " مۆفه‌ق عارف " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م دراما تازه‌یه ناوی " شه‌ره‌نگێز " ه (ئه‌حمه‌د ره‌زا ) تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی وێنه‌گرتنی بوو ، له دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیدا له نزیكترین كات ، پێشكه‌شی بینه‌رانی ده‌كه‌ن .
ناوه‌رۆكی درامای شه‌ره‌نگێز په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به گشتی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه كه ده‌ستی له خۆی به‌رداوه و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌لا ناوه و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر تاكه‌كان، ئازادی ئه‌وانی تریش زه‌وت ده‌كات.
شه‌ره‌نگێز له سی ئه‌ڵقه‌ی 50 خوله‌كی پێكدێت و تێیدا 20 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌رده‌كه‌ون و رۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن ، پێوسته له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.