Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:41

سه‌رۆکی کۆڕبه‌ندی فیکری ئیسلامی: ئه‌و به‌رگرییه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ پردێ کردی جیهاد بوو

هیچ ئایینێك بۆی نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئاینێكی دی بكات
کوردستان TV
#7
100%

زانایایه‌كی ئایینی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ كردی، جیهاد بوو، به‌ڵام غه‌زو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داعش په‌لاماری شنگالی داو ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هێنا.

د. محه‌مه‌د شه‌ریف، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی فیكری ئیسلامی له‌ كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌ گۆڤاری گوڵان رایگه‌یاندووه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهاد به‌رگری له‌ خۆكردنه‌ (دفاع النفس)ه‌، هه‌روه‌ك چۆن به‌م دواییه‌ هێزه‌كانی عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ به‌رگری كرد.

ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ كردی، جیهاد بوو، به‌ڵام غه‌زو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داعش په‌لاماری شنگالی داو ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هێنا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  موسڵمان چۆن ته‌ماشای ئایینه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، به‌ هه‌مانشێوه‌ ده‌بێت رێز له‌ ئایینی به‌رامبه‌ری بگرێت. پێویسته‌ بزانن هیچ ئایینێك بۆی نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئاینێكی دی بكات، یان بڵێت من ده‌چمه‌ به‌هه‌شت و تۆ ده‌چیته‌ دۆزه‌خه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌، خاوه‌نی رۆژی دوایی ته‌نیا هه‌ر خوایه‌ (مالك الیوم الدین) بۆیه‌ كه‌س له‌ دونیا نازانێت، كێ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت و كێ ده‌چێته‌ دۆزه‌خ، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش له‌ خۆیان ترساون، چونكه‌ بڕیاری رۆژی دوایی ته‌نیا و ته‌نیا له‌ ده‌ستی خودایه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.