Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:59

هۆکاری ئاوسانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل بزانه‌

یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ شۆفێران ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئاوسانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ شۆفێران ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی تایه‌ی خراپ یان كه‌وتنه‌ چاڵ یاخود تاسه‌ی قوڵه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌جۆره‌ ئاوساوییه‌ك كه‌ له‌لاته‌نیشتی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت كاتێ به‌خێرایی له‌سه‌ر ڕێگای قیرنه‌كراو یان ڕۆشتن به‌نێو تاسه‌و چاڵ‌و چۆڵیدا دروست ده‌بێت، ئه‌وكات پێكهاته‌كانی لاته‌نیشتی تایه‌كه‌ له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌و هه‌وای تێده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی لاوازبونی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌.
شاره‌زایان له‌م كاته‌دا ڕێنمایی ده‌كه‌ن به‌خێرایی تایه‌كه‌ بگۆڕیت تا نه‌ته‌قێت له‌كاتی ڕۆشتندا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بێت تایه‌ی به‌رامبه‌ری بگۆڕێت تا هاوسه‌نگی بپارێزیت.
پێده‌چێت ئه‌و جۆره‌ باڵۆنه‌ له‌سه‌ر لاته‌نیشتی ناوه‌وه‌ی تایه‌كان دروستبێت، بۆیه‌ باشتره‌ دوای كه‌وتنه‌ نێو چاڵی قوڵ یان تاسه‌ به‌خێرایی پشكنین بۆ تایه‌كان بكه‌یت.
هاوكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل ڕێنمایی ده‌ده‌ن كه‌ له‌جیاتی هه‌وای ئاسایی نایترۆجین بكه‌نه‌ نێو تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.