دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ منداڵی كاسبكارێكی هه‌ولێر ده‌چێت بۆ باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و دیارییه‌كی به قه‌باره بچووك و به مانا گه‌وره پێشكه‌شی به‌رپرسی باره‌گاكه ده‌كات.
ڕاكۆی ته‌مه‌ن 5 ساڵان كه كوڕی كاسبكارێكی شاری هه‌ولێره، دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ ده‌بابه‌یه‌ك ده‌به‌خشێت به حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پێیان ده‌ڵێت ئه‌وجاره ئه‌گه‌ر بۆردومانی باره‌گاكانتان كرا به‌و ده‌بابه‌یه ئێوه‌ش شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
یه‌كێك له به‌رپرسانی باره‌گای دیموكرات به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه به هه‌ڵوێستی ئه‌و منداڵه زۆر سه‌رسام بووین و به ڕێزێكی گه‌وره‌وه دیارییهكهمان لێوه‌رگرت و چاوی منداڵه خه‌مخۆره‌كه‌ی هه‌ولێرمان ماچ كرد، گوتیشی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و بینینی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات له كۆیه هه‌ستی منداڵێكی 5 ساڵانی جوڵاندووه و وای لێكردووه ده‌بابه‌یه‌كی یاری منداڵان پێشكه‌شی ئێمه بكات كه بهتێڕامانی خۆی به‌و چه‌كه ئێمه ده‌توانین پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مه بۆ خۆی هیوایه‌كی گه‌وره‌یه كاتێك ده‌بینی هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری له ناخی نه‌وه نوێكاندا چه‌كه‌ره ده‌كات هه‌ر بۆیه ده‌لێم ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.