Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:15

جووڵه‌و پێکهاته‌ی شانۆیی

له‌رێگه‌ی جووڵه‌وه‌ ده‌تواندرێت که‌سایته‌کان به‌دیار بخرێن
کوردستان TV
100%

ن/ كامران حاجی ئه‌لیاس

هه‌ندێک خاڵی گرنگ هه‌یه‌ که‌ پیوه‌سته‌ به‌ جووڵه‌و پێکهاته‌ی شانۆیی :

1- ده‌بێ ده‌رهێنه‌ر وێنه‌ی هێلکاری ته‌خته‌ی شانۆ بکێشێت و به‌شی جۆراو جۆری دیاربکات له‌هه‌مان کاتیش و شوێنی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ر دیمه‌نێک له‌م به‌شه‌ دیار بکات به‌م شێوه‌یه‌ هه‌مه‌جۆری له‌ پێکاهاته‌ی شانۆی ده‌ست ده‌که‌وێت به‌جۆرێک ده‌توانێ شوێنی نواندن به‌یه‌کسانی دابه‌ش بکات.

2- ده‌بێ به‌پێ تووانا سوود له‌ ئاسته‌کان وه‌ربگرێت وه‌کو پیژه‌کان و مه‌سته‌به‌ و سه‌کۆییه‌کان و کورسی و هه‌موو شتێک له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ که‌ ئه‌کته‌ره‌کان له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن یان له‌سه‌ری داده‌نیشن .

3- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ وه‌ستانی به‌کۆمه‌ڵ یان وه‌ستان له‌سه‌ر یه‌ک هێڵ چونکه‌ دووره‌ له‌ شێوازی هونه‌ری به‌بێ هێماو ئاماژه‌یه‌ ، به‌ڵکو ده‌بێ هێڵی بازنه‌یی هه‌ره‌مه‌کی به‌پێی دیمه‌نه‌که‌ به‌کاربێت.

4- ده‌بێ ئه‌کته‌ره‌کان وارابێنێت که‌ دوور بن له‌ووتاری راسته‌وخۆیی شانۆیی ( نواندنی دیمه‌ن راسته‌و خۆ بۆ بینه‌ر) چونکه‌ له شێوازو به‌های ‌شانۆ گه‌ریی که‌م ده‌کاته‌وه‌ بینه‌ر له‌ بارودۆخی نمایشه‌که‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ست ده‌کات ووتارێکی پێشکه‌ش کراوه‌.

5- دابه‌شکر‌دنی کۆمه‌ڵه‌کان له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنی لایه‌نی ئیستاتیکی و مانا‌یی و هاوتا‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆن له‌ هه‌مان کاتدا ئاگادار بوون له‌ هاوتایی بوونی به‌رده‌وامی ( واته‌ دانانی ئه‌کته‌ر له‌لای راست وه‌ یه‌کێکی تر له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ له‌لای چه‌پ یان دانانی پارچه‌یه‌ک به‌هه‌مان قه‌باره‌و پێوه‌ر له‌سێگۆشه‌که‌ی تری یان به‌رامبه‌ر یه‌ک بوون ) چونکه‌ شێوه‌یه‌کی ووشک ده‌بخشێت ، ده‌بێ به‌پێ تووانا ئه‌م شێوازه‌ بشکێنین به‌بێ دانانی هاوته‌ریب و هاوتایی له‌ هه‌مان لا.

6- له‌رێگه‌ی جووڵه‌وه‌ ده‌تواندرێت که‌سایته‌کان به‌دیار بخرێن یان به‌پێی وه‌ستان له‌ شوێنی ته‌خته‌ی شانۆ (ناوه‌رست، پێشه‌وه‌ی، دواوه‌) یان به‌پێی شێوه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ر که‌ جیاواز بێ له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانی تر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی بینه‌ران رابکێشێت.

7- درێژی جووڵه‌ ئه‌بێته‌ هۆی لاوازی به‌تایبه‌تی جووڵه‌ی ده‌رچوون بۆیه‌ پێویسته‌ جووڵه‌یه‌کی ماقووڵ بکات بۆ شوێنی ده‌رچوون یان ئه‌کته‌ر خێراتر بۆ ده‌رگای ده‌رچوون بڕاوت.                                                                    

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی (الجزیرە)ی ئه‌لکترۆنی 
              
كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.