وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له چه‌ند هه‌فته‌ی دادێ چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له باره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌درێت و به ده‌ستێكی پۆلایین به‌ره‌نگارییان ده‌بینه‌وه.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح –ی نیمه‌چه فه‌رمی راگه‌یاندووه: حكومه‌ت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له باره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌گه‌ێنێت و به‌ده‌ستێكی پۆلایین به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
گوتیشی: تۆمه‌تباران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاره‌كانیان كه‌مته‌رخه‌میان كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بڕیاری پێویست له باره‌یانه‌وه ده‌درێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.