ئه‌مڕۆ 26 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی زانای پایه‌به‌رزی كورد (ڕه‌شاد موفتی) گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌و زانایه‌ی به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رزیان هه‌بووه و هه‌یه و هه‌میشه ناویان له‌سه‌ر زاری گه‌وره و بچووك بووه، ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌رچاویش بووه له پاڵ كاره ئاینیه‌كه‌یدا زۆر بایه‌خی به زمانی شیرینی كوردی ڕه‌سه‌ن داوه و یه‌كه‌مین كه‌سیش بووه له‌سه‌ر قه‌ڵاته سه‌ركه‌شه‌كه‌ی هه‌ولێر وتاری هه‌ینی به زمانی كوردی خوێندۆته‌وه.
له هه‌مان كاتیش مه‌ولوودنامه‌شی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و پێی حه‌یف بووه كه مه‌ولوود ته‌نیا به زمانی عه‌ره‌بی و توركی و زمانه‌كانی دیكه هه‌بێت و چۆن ده‌بێ به زمانی كوردی نه‌بێ، بۆیه هه‌ر له‌و ڕووه وه له مه‌ولونامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ڕاستیه كردوه و نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ (با نه‌ڵێن كوردی نیه مه‌دحی نه‌بی من وه‌هام نووسی كه كه‌س قسه‌ی نه‌بی) به‌ڵام ئه‌وه‌ی موفتی ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری داوه‌ته‌وه و هه‌ر مه‌ولووده كوردیه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر زارانه و ئیشی پێ ده‌كرێ، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه‌شیان سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌و كه‌سایه‌تیه له‌و ئان و ساته‌دا كاری بۆ كردوه و كردویه‌تیه ئه‌مری واقیع و ئێستاش مه‌ولوودنامه‌كه‌ی له یاده ئاینیه‌كاندا به شانازیه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه و ئاماژه به ناوه‌كه‌شی ده‌درێ، محه‌مه‌د ڕه‌شاد موفتی زۆر له‌وه ناسراوتره كه ئێمه به‌و چه‌ند دێره به خوێنه‌رانی ئاشنا بكه‌ین، چونكه جگه له عیلم و زانسته‌كه‌ی خاوه‌ن دیوه‌خان و مه‌قامی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه، كتێبخانه‌كه‌شی چه‌ندین ده‌سنووسی به‌ده‌ست و خه‌تی خوالێخۆشبوو تێدا پارێزراوه، ئه‌و زاته ناوی ته‌واوی ڕه‌شادی كوڕی محه‌مه‌د ی كوڕی مه‌لا عوسمانی كوڕی مه‌لا ئه‌بوبه‌كری ئه‌فه‌ندی بووه كه ناسراوه به (كچك مه‌لا) و له ساڵی 1915 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئاینی له قه‌ڵاتی هه‌ولێر له دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی خراوه‌ته به‌ر خوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ولێر تا پۆلی شه‌شه‌می خوێندوه، هه‌روه‌ها له مه‌دره‌سه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ڵات وانه‌ی نه‌حو و سه‌رف و مه‌نتیق و به‌یان و فیقه و به‌لاغه و ته‌فسیر و هه‌موو زانسته شه‌رعیه‌كانی لای باوكی كۆچكردووی خوێندوه و ساڵی 1934 بۆ درێژه‌دان به خوێندنی ئاینی چۆته وڵاتی میسر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زانكۆی ئه‌زهه‌ر خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی ئه‌هلیه‌تی وه‌رگرتوه و ساڵی 1936 گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و دیسانه‌وه خوێندنی ئاینی لای محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی باوكی خوێندوه و دواتر ئیجازه‌ی زانستی لێ وه‌رگرتوه، ڕه‌شاده فه‌ندی له زنجیره‌كانی وانه گوتنه‌وه‌ی (مه‌لا فه‌ندی) ئامۆزای باوكی ئاماده ده‌بوو سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرتوه تا له ساڵی 1944 بۆته پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات،دواتر له ساڵی 1956 كراوه به قازی دادگای كه‌ركوك و ساڵی 1957 بۆ شاری سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه و هه‌ر له هه‌مان ساڵیش گواستراوه‌ته‌وه دادگای شه‌رعی هه‌ولێر و ماوه‌ی 21 ساڵ خزمه‌تی كردوه، بۆیه له‌و ساوه پێیان گوتوه قازی ڕه‌شاد. ئه‌و زاته ده‌ستی شیعر و هۆنراوه نووسینیشی هه‌بووه، خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌نیا سه‌یرێكی مه‌ولونامه‌كه‌ی بكه‌ی ئینجا ئه‌و ڕاستیه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌نده به لێزانی ئاوێته و ئاوێزانی شیعر و هۆنراوه‌ی كوردی بووه، ئه‌وه‌تا له بڕگه‌یه‌كی مه‌ولونامه‌كه‌یدا نووسیویه و ده‌ڵێ:
ڕۆژ و شه‌و زۆرم ده‌كرد فكر و خه‌یاڵ
مه‌ولوودی كوردی بنووسم بێ میسال
به‌حسی پێغه‌مبه‌ر بكه‌م بۆ ئومه‌تی
تا بنێری بۆ هه‌موو خوا ڕه‌حمه‌تی
گوێ بده‌ن بۆتان بكه‌م ئه‌ی ئه‌هلی دین
وه‌سفی پاكی حه‌زره‌تی ته‌ها لئه‌مین
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی دیكه‌شی جگه له مه‌ولوود نامه بریتی بووه له قه‌سیده‌ی بورده به زمانی كوردی و میعراج نامه و ئیسماعیل نامه و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌شی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به ده‌سنووس ماوه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان سیره‌ی ژیانی شیخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و حسامه دین نه‌قشبه‌ندی و سه‌ید ئه‌حمه‌دی به‌ده‌وی و سه‌ید ئه‌حمه‌دی رفاعی و یاتر له 600 وتری هه‌ینی و چه‌ندین كتیبی دیكه، ماوه‌ته‌وه بڵێین ڕه‌شاده فه‌ندی له ساڵی 1978 خانه‌نشین كراوه تا له ڕۆژی شه‌ممه ڕیككه‌وتی 12 ی ئه‌یلولی ساڵی 1992 بۆ دوا جار چاوه‌كانی لێك ناوه و كۆچی دوایی كردوه له‌ڕێو ڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی شایسته به خۆی له گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر له گۆڕستانی به‌ماڵه‌كه‌یان ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراوه..
سه‌رچاوه / هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.