Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:47

باڵیۆزی به‌ریتانیا خۆشحاڵى خۆى بەئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕبڕى

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/9/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كان و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ شاندی میوان جه‌ختیان له‌ پێویستیی ڕۆڵی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكهێنان و هاوبه‌شى له‌ بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی داهاتوودا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشییان له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی  سه‌رۆك وه‌زیران كرد. شاندی میوان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربڕى و هیوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.

لای خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گفتوگۆى هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌ و جه‌ختى له‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌ و به‌شداری و ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی هه‌رێمى كوردستانى له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی داهاتووى‌ عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 خۆشحاڵیی خۆی به‌ به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد كه‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هیوای خواست دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێك پێكبهێنرێت كه‌ بتوانێت ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی كه‌ پلانیان بۆ دانراوه‌، جێبه‌جێ بكات.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منی و سیاسییه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.