Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:23

پۆلیسی سلێمانی: 15 تۆمەتبار دەستگیرکران

له‌ هەڵمەتێكی پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەدرێژەی هەڵمەتەكانیاندا بۆ ئەو شوێنانەی قوماریان تێدا دەكرێت، لە گازینۆیەكدا 15 تۆمەتباریان دەستگیركردوەو دەستیشیان بەسەر برێك پارەو چەند پارچە چەقۆیەكدا گرتووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دوای چاودێریكردنی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، زانرا لەبەشێك لەو شوێنانەدا قومار دەكرێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ گەڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان دەستیپێكرد.

ئەوەش هاتووە، لەو هەڵمەتەدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا توانرا لە گازینۆیەكدا 15 تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر شەش سەدو 10 هەزار دیناری عیراقی چەند پارچە چەقۆیەكدا.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە هەڵمەتەكانی بۆ گەڕان و پشكنین لە تەواوی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.