لەناو یەكێك لە باغەكانی دەوروبەری سنووری شارى سلێمانی كێلگەیەكی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و خاوەنی كێلگەكەیش دهستگیر كرا، بەڵام ئاسایشی شارەكە هیچ زانیارییەكی لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لەو كێلگەیە ئاشكرا نەكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممه 12/9/2018، جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بە هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی بازگەكان دەستیانگرتووە بەسەر كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لە نزیك سلێمانی.
بەرپرسەكەی ئاسایشی سلێمانی هیچ زانیارییەكی لەسەر كێلگەكە ڕانەگەیاندو تەنیا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بە فەرمانی دادوەر خاوەنی كێڵگەكە گیراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بەسەدان بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە سلێمانی گیرابوون ، سەرباری ئەوەی دیاردەی بردنی مادەی هۆشبەر بۆ زیندانەكانی شارەكەش سەری هەڵدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.