ھاوپەیمانی نەسر پرۆژەی خۆی بۆ رزگارکردنی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند حەیدەر عەبادی تەنھا کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی ھاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پرۆژەی نەسر پرۆژەی رزگارکردنی وڵاتە، بۆ ئەوەی عێراق بەھۆی سیاسەتی دەوڵەتانی ھەرێمییەوە زیانی پێنەگات.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەروو، کە ھاوپەیمانی نەسر ھەڵگری دید و پرۆژەیەکی چاکسازیی و گەشەپێدان و خزمەتگوزارییە کە دەتوانێت وڵات بخاتەسەر سکەی ئارامیی و گەشەکردنەوە.
ھەروەک لە بەیاننامەکەدا ھاتووە" د.حەیدەر عەبادی تەنھا کاندیدی لیستی نەسرە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، لەبەرئەوەی عەبادی سەرکەوتوو بووە لە شەڕ و ئاشتیی و ئابوورییدا، توانیویەتی خزمەتگوزارییەکان بەدەستبھێنێت و ئارامیی بەرقەرار بکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بپارێزرێت". ھەربۆیە، داوای لە کۆی ھێزە سیاسییەکان کردوە لەسەر پرۆژەیەکی نیشتیمانیی دوور لە پشکپشکێنە و سیاسەتە دابەیشکارییە ھەرێمایەتیەکان کۆببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.