Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:50

له‌به‌سره‌ 60 هه‌زار که‌س ژه‌هراوی بوون

کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی مه‌ترسیداره‌
کوردستان TV
100%


ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ له‌ شاری به‌سره‌ باشوری عێراق ژه‌هراوی بوون، گه‌یشته‌ 60 هه‌زار كه‌س.

مه‌هدی ته‌میمی به‌رپرسی ئۆفیسی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ له‌ به‌سره‌، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌وه‌ ژه‌هراوی بوون، گه‌یشتووه‌ته‌ 60 هه‌زار كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی به‌سره‌ی کۆمسیۆنه‌که‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ که‌ به‌په‌رۆشییه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌که‌ ده‌که‌ین و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون به‌ ژه‌هراویبوون له‌ پارێزگاکه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 60 هه‌زار حاڵه‌ت، ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی به‌سره‌.

سه‌رسامی خۆشی ده‌ربڕیووه‌ که‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێن ناگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی پیسی ئاوه‌که‌، داواشیکرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ زوویی ئه‌نجامی پشکنینه‌کان و ژماره‌ی توشبووان به‌ ژه‌هراوی ئاشکرا بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات رێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر.

پارێزگای به‌سره‌ له‌ئێستادا ئاوه‌که‌ی رێژه‌ی خوێ تیایدا زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی ژه‌هراویبونی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی زۆر، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ خه‌ڵکی پارێزگاکه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن و توڕه‌یی خۆیان ده‌رببڕن که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هێرشیانکردوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌ و باره‌گای حکومی، حزبی و کونسڵخانه‌کان، چه‌ندین هاووڵاتیش بریندار و کوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.