Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:59

قایمقامی هەولێر: هەر پۆستەرێک شوێنەکەی گونجاو نەبێ لێی دەکەینەوە

قایمقامی هەولێر: پاشان کۆمسیۆن ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی سزایان بدات
کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە هەر پۆستەرێک شوێنەکەی گونجاو نەبێ، ئەوا ئەوان لێی دەکەنەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قامیقامی قەزانی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند" هەر پۆستەرێکی کاندیدەکان بزانین شوێنەکەی گونجاو نییە، ئەوا لێی دەکەینەوە، پاشان کۆمسیۆن ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی سزایان بدات، چونکە تەنیا کۆمسیۆن دەتوانێت سزای کاندید و لایەنەکان بدات".

قایمقامی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" پاش تەواوبوونی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبێ لایەنەکان خۆیان شەقام و شوێنە گشتییەکان پاک بکەنەوە، لەو پۆستەرانەی کە دایان ناوە".

لەبارەی کۆبوونەوەی قایمقامیەت لەگەڵ کۆمیسیۆن بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتر لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، نەبەز عەبدولحەمید ئاشکرای کرد" کۆبوونەوەمان کردووە و باسی هەماهەنگی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانمن کردووە، کە دەبێ قەوارە و کاندیدەکان پێوەی پابەند بن".

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردووە، چەند قەوارە و لیستی سیاسی و هاوکات چەند کاندیدێک بەهۆی ڕەچاونەکردن یاسا و پێوەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان سزا دراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.