Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:06

حزبی دیموکرات هۆکاری هێرشەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

ناكرێت ئێران بەو شێویە هێرش بكاتە سەر بارەگاكانمان
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانكردنی  بەرەگاكانمان لە كۆیە، پەیامێك بوو بۆ ئەمریكا لەلایەن ئیرانەوە، دەشڵێت پێمان وایە پرسی كورد لە رۆژهه‌ڵات و لە ئێران بە دیالۆگ چارەسەر دەبێت نەك بە سەربازی.

ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەكانی ئێران لە دوای ئەوە دێت، كە پێشمەرگەكانی ئێمە لە نێو شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان چالاكیان ئەنجام دەدا و هۆكاری ئەو هێرشانەی ئێران ترسیانە لەتواناكانی ئێمە.

گوتیشی: پێشبینی هێرشی لەم شێوەیەمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە بەرامبەرمان بیكات، هەروەها ئێران ئێستا لەدۆخێكی سیاسی و ئابووری زۆر خراپدایە.

ڕاشیگەیاند، ناكرێت كۆماری ئیسلامی ئێران بەو شێویە هێرش بكاتە سەر بارەگاكانمان و ڕەخنەش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەندێ لایەنی سیاسی دەگرێت، كە بێ دەنگ بون لەئاستی ئەو هێرشانە، جەختیشی كردەوە، كە ئەوان لەخەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەوان رۆژێک دوای هێرشەکەش فڕۆکەی ئێرانیان بە ئاسمانەوە بینوە، هەتا ئەمڕۆکەش هەندێک هێزی فڕۆکەوانیان بینیوە، بەڵام دڵنیا نەبوونە کە ئێرانین یان ئەمریکی، بارەگاکانمان تاکە ئامانجی ئەو هێرشانە بوون، بەڵام هەندێک لە مووشەکەکان ئامانجی خۆیان نەپێکا.
 
ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، لە پرێس کۆنفرانسه‌کدا، گوتیشی، کە لە بۆردومانەکەی رژێمی ئێران، 10 کەس شەهید بوو، کە شەشیان بەرپرس بوونە، نزیکەی 40 کەسیش بریندار بوونە، لە نێو قوربانییەکان ئافرەت و منداڵیشی تێدا بووە، سەرەڕای ئەوەی کە بارەگانیان لە ناوچەیەکی دەرەوەی شارە، کاتی خۆی بارەگای سەربازی رژێمی سەدام بووە، بەڵام ئێستا ناوچەیەکی سەربازی نییە، هەمووی دامودەزگای مەدەنی و سیاسین، زۆربەشی ئافرەت و منداڵی تێدایە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.