Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:53

لەهەر 9 کەس له‌ جیهاندا کەسێک برسییە

هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نەهێشتنی برسیەتی به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند" ساڵی رابردوو ژمارەی كه‌سانى برسی لە جیهاندا بۆ 821 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە، واتا لەهەر 9 كەس كەسێك برسییە".

لە نوێترین راپۆڕتی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (فاو) كە رۆژی سێشەممە 11/9/2018 بڵاویكردووەتەوە دەڵێت" زیاتر لە 151 ملیۆن منداڵ بەدەست كورتە باڵاییەوە دەناڵێنن، ئەو ژمارەیەش هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نەهێشتنی برسیەتی تاوەكو ساڵی 2030 رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە".

وتەبێژی  ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستیەڕوو ئەوەشی وتوە "بۆ سێیەم ساڵە لەسەریەك ژمارەی برسیان لە جیهان روو لەبەرزبوونەوەیە.

بەپێی راپۆرتەكە، بەشێكی چارەسەرەكە هەوڵدانی زیاترە بۆ دابینكردنی تەكنییەكانی كشتوكاڵ بە شێوەیەك زیاتر لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا بگونجێت و پاراستنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان مسۆگەربكات.
 
وەک لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، دیارترین هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ژمارەی برسیان ململانێی چەكدارییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.