ئه‌مڕۆ 12ی ئه‌یلولی 2018 ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی توانای نوسین و خوێندنه‌وه‌یان نییه که ئایا چۆن ده‌توانن ده‌نگبده‌ن؟
له روونکردنه‌وه‌که‌دا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ئه‌و که‌سانه‌ی توانای نوسین و خوێندنه‌وه‌یان نییه، که‌سی پله یه‌ک و پله دوویان ده‌توانن له‌ڕۆژی ده‌نگداندا له‌گه‌ڵیان بن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی ده‌نگدان.
وابڕیاره 30ی ئه‌یلولی 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ڕۆژی 11ی ئه‌یلولیشه‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه ده‌ستیپێکردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.