Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:50

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌کان کۆبووەوە‌‌

نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه ‌مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كۆیه ‌ده‌ر‌بڕی
کوردستان TV
#7
100%

مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ پاتریك رۆبەرسۆن فەرماندەی گشتی تیمی هاوبەشی ئۆپراسیۆنە تایبەتییەكان لە عێراق و سووریا كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 12/9/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن، فه‌رمانده‌ی گشتیی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌تایبه‌تییه‌كان له‌ عێراق و سووریا کۆ بووەوە، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كەشدا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته ‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌ناوچه‌كه ‌به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا.

له‌وباره‌وه‌جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك، باسی له‌دوا قۆناغه‌كانی شه‌ڕ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی تیرۆریستان كرد، هه‌ردوولا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكایان تایبه‌ت به‌شه‌ڕی ‌سووریا به‌گرینگ دانا و بیروڕایان له‌باره‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی یه‌كڕیزی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی كورد له‌رۆژئاوا ئالوگۆڕ كرد.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه ‌مووشه‌كییه‌كانی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ‌بۆ سه‌ر كۆیه ‌ده‌ر‌بڕی، كه‌خزمه‌ت به‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه ‌ناكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.