Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:59

ته‌ندروستی هه‌ولێر وێنه‌گرتن به‌ مۆبایل له‌ هۆڵه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری قه‌ده‌غه‌ده‌کات

رێگە بە هیچ پزیشك و كارمەندێكی تەندروستیش نادرێت
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند،  بەهۆی چەند وێنگەرتنی چەند ڕووداوێك و بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ، بڕیاردرا لەمەودا بەكارهێنانی مۆبایل لەناو هۆڵەكانی نەشتەرگەری و چاودێری بە هەموو شێوەیەك قەدەغە ده‌كرێت.

دكتۆر سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر راگەیاندووه‌ بەداخەوە لەماوەی رابردوو چەند گرتەیەكی ڤیدیۆ و وێنە بڵاوبوونەوە كە بووە جێگای نارەزایەتی و دڵگرانی هاوڵاتیان، دوای بەدواچوونیش، ئەو كەسانەی ئەو كارەیان ئەنجامداوە، ڕووبەڕووی سزاكرانەوە، بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێكخستنی كاروبارەكانی خزمەتگوزاری پزیشكی، بریاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مۆبایلمان داوە.

گوتیشی: لەمەو دوا رێگە بە هیچ پزیشك و كارمەندێكی تەندروستی نادرێت مۆبایل لە هۆڵەكانی نەشتەرگەری بەكاربهێنێت، گرتنی فۆتۆ و ڤیدیۆ لە كاتی نەشتەرگەری یان هەر بابەتێكی تایبەت بە نەخۆش تەنها بۆ مەبەستی توێژینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری رێگەی پێدەدرێت ئەویش بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.