ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
ئه‌مڕۆ له زۆر له وڵاتاندا شه‌ڕ و توندوتیژی به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی بۆته‌وه و وڵاته‌كانیشیان تووشی ناسه‌قامگیری و كاره‌سات هاتوون، ئه‌فعانستان و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و عێراق و به‌شێك له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا، به‌ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌ناڵێنن و توندڕه‌وی و تیرۆر ژیانی له هاوڵاتییان تاڵ كردووه، هه‌ڵبه‌ته هۆكار زۆرن بۆ سه‌ركێشی بۆ توندڕه‌وی، به تایبه‌تی فكری توندڕه‌وی له ناوچه‌كه‌دا گه‌شه‌ی كردووه.
له‌م پێناوه‌شدا خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل بووه‌ته قوربانی و ره‌وشی ژیانی ئاساییش له‌و شوێنانه‌ی كه توندڕه‌وی تێدایه ئاڵۆزه. یه‌كێك له‌و توێژانه‌ش كه خزێنراونه‌ته ناو ئه‌و هزری توندڕه‌وییه گه‌نجانن. له كوردستانیشدا ئه‌گه‌رچی له سایه‌ی خوا و شه‌ونخوونی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و چاوكراوه‌یی خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئه‌و دیارده‌یه زۆر كه‌مه و به شوێنانی دیكه به‌راورد ناكرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستانیش كه‌وتۆته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تیرۆر و توندوتیژی تیایاندا گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه پروشكه‌كانیشی به‌ر ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان بۆیان هه‌ڵكه‌وێ، په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆمان و نیشتمانه‌كه‌مان له ئافاتی توندوتیژی بپارێزین، پێویسته به‌ر له هه‌ر لایه‌ك خه‌ریكی پێگه‌یاندنی لاوان و گه‌نجانی تازه‌پێگه‌یشتوو بین، به شێوه‌یه‌ك كه ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستیی نیشتمانیان له دڵدا به‌هێز بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ تێكڕای كۆمه‌ڵگا به خێزان و حكوومه‌ت و بواری په‌روه‌رده و رۆشنبیری و مینبه‌ره‌كانی ئایین، هاوكار و یه‌كده‌نگ بین بۆ پێگه‌یاندنی رۆڵه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و له‌سه‌ر باوه‌ڕی به‌رزی كوردایه‌تی و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه جوانه‌كانی كورده‌واری، بواریش نه‌ده‌ین كه هیچ فكره‌یه‌كی توندوتیژ له‌ناو كۆمه‌ڵگا سه‌ر هه‌ڵبدات.
هه‌روه‌ها ده‌بێ حكوومه‌ت له رێی داموده‌زگاكانیه‌وه به‌رده‌وام خولی پێگه‌یاندن و فێركردن و راهێنانی هونه‌ری و رۆشنبیری و زانستی‌یان بۆ بكاته‌وه و زیاتر په‌ره به بواری وه‌رزش و هونه‌ر و خوێندنه‌وه و كولتوور بدا و نه‌وه‌یه‌ك بهێنێته پێشه‌وه كه روئیایه‌كی جوانی ژیاندۆستانه‌یان هه‌بێ و نیشتمانی خۆیان خۆش بوێ، له‌هه‌مانكاتیشدا لێی به‌رهره‌مه‌ند بن، هۆڵی زیاتری شانۆ و سینه‌ما و وه‌رزش و كۆڕ و سمیناریان بۆ بكرێنه‌وه و خول و راهێنانی به‌رده‌وامیان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ده‌بێ ستراتیژێكی به‌هێزی هه‌بێ بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو دیارده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌ناو كۆمه‌ڵگا، له سه‌كۆ و مینبه‌ری هه‌موو ئایینه‌كانیشدا (كه كوردستان نیشتمانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كانه) روحی برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگیی زیاتری پێ بدرێ و هه‌موو توندوتیژی و توندڕه‌وییه‌ك ره‌ت بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر گه‌نجان ئاسۆیه‌كی روونیان له‌به‌رده‌مدا هه‌بێ و ده‌رفه‌تی پێگه‌یاندنیان له بواری هونه‌ره جوانه‌كان به گشتی و رۆشنبیری و وه‌رزش و ئابووری و كاردا هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌و وزه چالاكه‌ی گه‌نجان ده‌چێته خزمه‌تی ئاوه‌دانی وڵات و گه‌شه‌كردن و داهێنان، سه‌ره‌نجام وڵات پێشده‌كه‌وێ و ژیانی كۆمه‌ڵگاش ئارام و پڕ ده‌ستكه‌وت ده‌بێ.
لای خۆشیانه‌وه گه‌نجان ده‌بێ زۆر له‌وه رۆشنبیرتر و چاوكراوه‌تر بن كه به فكره‌ی پووچ و نه‌خۆش زیان له خۆیان و له هاوڵاتیان و نیشتمانه‌كه‌یان بده‌ن. ئه‌گه‌رچی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا، ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو گه‌نجانی ئێمه و له وڵاته‌كه‌مان زۆر كه‌م و دووره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاكه یه‌ك حاڵه‌تیش رووبدا زۆره و پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ناحه‌زان و توندڕه‌وان ببینه‌وه، هه‌موومان پێكه‌وه كار بۆ پارێزگاری له نیشتمان و گه‌شه‌پێدانی بكه‌ین، ده‌بێ رۆڵه‌كانمان به گیانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گۆش بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری به‌هێزیان لێ ده‌ربچێ بۆ كوردستان و ئارامیی كۆمه‌ڵگاكه‌مان..
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.