Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:58

 ته‌کسی هاتووچۆی ئاسمانی له‌ به‌ریتانیا تاقیکرایه‌وه‌

به‌ شێوه‌ی ڕاست له‌ زه‌وی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌نیشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌م ته‌كسی ئاسمانی به‌ریتانی تاقیكرایه‌وه‌، ئه‌و ئامێره‌ هاتوچۆیه‌ كه‌ ڕواڵه‌تێكی وه‌كوو كۆپته‌ری هه‌یه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به‌خێرایی (80) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا گه‌شت بكات.

رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف بڵاویكردۆته‌وه‌، (ستارت ئێپی) له‌شاری بریستۆل به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ یه‌كه‌م تاكسی ئاسمانی له‌ به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێناوه‌و تاقیشی كردۆته‌وه‌، ئه‌و ئامێره‌ هاتوچۆیه‌ به‌ شێوه‌ی ڕاست له‌ زه‌وی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌نیشێته‌وه‌.

به‌رهه‌م هێنان و گه‌شتی ئه‌و ئامێره‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ پیشه‌ی تاكسییه‌ ئاسمانییه‌كان دێته‌ ئه‌ژمار.

ستارت ئاپه‌ ئامێرێكی هاتوچۆی ئاسمانی به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ گازی گوڵخانه‌یی بڵاو ناكاته‌وه‌و هاوكات ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ری پێداویستی پیشه‌ی هاتوچۆش بێت.

ئه‌و كۆمپانیا ده‌یه‌وێت گه‌شته‌ خۆڕاییه‌كان و خزمه‌تگوزاری تاكسی ئاسمانی پێشكه‌ش بكات، ئه‌و ستارت ئاپه‌ ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزاری خۆی تاكو ساڵی (2022) ده‌ست پێبكات.

سه‌رچاوه‌/ كوردیو

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.