سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر هۆشداری دا به ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و باهۆزه‌ی له‌و نزیكانه هه‌ڵده‌كات و گوتی زانیاری ئه‌وه‌م پێدراوه كه باهۆزێك بۆ سه‌ر فلۆرێنس هه‌ڵده‌كات له‌وانه‌یه ببێته یه‌كێك له باهۆزه هه‌ره خراپه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه باهۆزه‌كه راسته‌وخۆ هه‌ردوو كارۆلینای باكوور و باشوور و ڤێرجینیا ده‌گرێته‌وه.
تره‌مپ داواشی له هه‌موو تیمه‌كانی فریاگوزاری وڵاته‌كه‌ی كرد له ئاماده‌باشیدابن و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنی ئارام.
باهۆزی فلۆرێنس كه له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه هه‌ڵده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بگرێته‌وه هۆشداری درا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ببێته توندترین باهۆز له‌و وڵاته له میانی بیست ساڵی رابردوودا .
بنكه‌ی باهۆزی نیشتمانی ئه‌مریكا باهۆزی فلۆرێنسی له پله‌ی چواردا جێگیركرد و رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه خێرایی باهۆزه‌كه له یه‌ك كاتژمێردا 225 كیلۆمه‌تر تێبپه‌ڕێت.
بنكه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه توندی باهۆزه‌كه زیاد بكات و بگاته پله‌ی پێنجه‌م.
هه‌ر ده‌رباره‌ی باهۆزی فلۆرانس هێنری ماكماسته‌ر فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور رایگەیاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باهۆزه‌كه ویلایه‌ته‌كه‌ی بگرێته‌وه فه‌رمانی داوه خه‌ڵكی هه‌شت ناوچه‌ی كه‌ناراو بگوازرێنه‌وه و له 26 ناوچه‌ش فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به قوتابخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه دابخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.