كۆشكی سپی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توندی دایه ئێران و رایدهگهێنێت، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان پێداگیرانه و به‌په‌له به‌رپه‌رچ ده‌ده‌ینه‌وه.
سارا سانده‌رز ، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دایه ئێران و به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی دوایی بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له كۆنسولگه‌ری و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌سره و به‌غدا، نووسیوویه‌تی: ئێران ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه له عێراق په‌یوه‌ندییان به ئه‌وه‌وه هه‌یه، پشتگیری ماددی كردوون و مه‌شق و راهێنانی پێكردوون.
گوتیشی: ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری زیانگه‌یاندن به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و برینداركردنی كارمه‌ندان رژێمی ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
سارا سانده‌رز هۆشداری له‌وه‌شدا كه ئه‌مریكا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی پێداگیرانه و به‌په‌له به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.