لهڕاگهیاندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ،بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 12-9-2018 ، لەگوندی كانی پانكەی سەربە قەزای سەید سادق گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ بە گوللەی تاپڕ گیانی لەدەستدا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی ( ڕ ، س ، ح ) لەدایكبووی 1994 ، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس پێدەچێت گەنجەكە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابێت ، لە ئێستاشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.