Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:03

پێش کرداری سێکس ئه‌مانه‌ مه‌خۆ

پێویسته‌ خواردنەوە کھولیەکانیش نه‌خورێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران هه‌میشه‌ بۆته‌ جێگای سه‌رنج و بایه‌خی توێژه‌ران و لیكۆلینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن ، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێشدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌  كۆمه‌ڵێ خواردن هه‌یه‌ نابێ پێش سێكس بخورێن .


خواردنی شیرینییە وشکەکان وەک نقوڵ و شەکرۆکە. ئەگەرچی لە شەکر پێکدێن و شیرینی بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەھێزبوونی توانای سێکسی پیاوان باشە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێک لەو ماددانەی تێدایە کە ئاڵۆزی بۆ گەدە دروست دەکات و ئەزمکردنیان گران دەبێت، بۆیە پێش سێكس، نەخواردنی باشترە ، هه‌روه‌ها -بڕوکولی و قەرنابیت لەو خواردنانەن کە بۆ گەدە باش نین و پێش سێكس نابێ بخورێن. 

گۆشتی سوور یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ نابێت پێش كرداری سێكس بخورێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكه‌ برێكی زۆر له‌ چه‌وی تێدایه‌ كه‌ وا ده‌كات تووشی خەواڵوویی بیت و زیاتر لە ھەر شتێک تەنانەت زیاتر لە سێكس حەز لە خەو بکەیت ، هه‌روه‌ها پەنیر و بەرھەمە شیرنەمەنییەکان بە گشتی، وا باشترە پێش سێكس نەخورێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ توانی مرۆڤ بۆ سیكس لاواز ده‌كه‌ن .

پێویسته‌ خواردنەوە کھولیەکانیش نه‌خورێنه‌وه‌ ەبەر ئەوەی مرۆڤ تووشی مەستبوون و خاو بوونەوە دەکەن، پێش سێكس زیانی زۆری ھەیە و رەنگە رێگر بێت لەوەی بتوانی کردارەکە ئەنجام بدەیت ، هه‌روه‌ها زۆر لە ھاوسەران پەنا بۆ بنێشت دەبەن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان بڕوات، بەڵام زیانێکی زۆری ھەیە، چونکە ھەڵئاوسان لە گەدە دروست دەکات مرۆڤ تووشی غازات دەکات .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.