Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:33

فیلمی " لسەعم یسجل" 2 خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت

دەربارەی دوو قوتابییە هونەر دەخوێنن و دەکەونە ناو زریانی جەنگەوە
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتیی ڤینیسیا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆتایی پێهات ، فیلمی دیکیۆمنتاری " لسه عم یسجل "، دوو خەڵاتی فێستڤاڵەکەی  به‌ده‌ستهێنا .

فیلمی دیكۆمێنتاری " لسه عم یسجل "  لەلایەن دەرهێنەر " غەیاس ئەیوب و سەعید بەتەڵ " ەوە دەرهێنراوە و لە "هەفتەی ڕەخنەگران"ـی فێستڤاڵەکەدا دوو خەڵاتی بردەوە ، ئەم فیلمە باس لە دوو گەنج دەکات لە ماوەی چوار ساڵی پڕ لە ترس و جەنگی ململانێی سوریادا. چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی دوو قوتابییە  هونەر دەخوێنن و دەکەونە ناو زریانی ئەو جەنگەوە کە دوای ڕاپەڕینی سوریا وڵاتەکە دەگرێتەوە. 

هه‌ریه‌ك له‌  " غەیاس ئەیوب و سەعید بەتەڵ " كه‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ن بۆ ئاژانسی فرانس پرێس باسیان لەوە کرد ، گەرچی ئەو ڕاپۆرتانەی لەنێو سوریاوە دەربارەی دۆخی سوریا دەردەچن زۆر کەمن، بەڵام پێویستە گەواهییەکان هەر هەبن دەربارەی ئەوەی ڕوودەدات.

سەعید بەتەڵ ئاشكرایده‌كات ، بۆیە ئەمەیان کرد چونکە ئامرازی میدیایی کارا لە سوریادا نییە ، بە گشتی فیلمەکە جگە لەوەی ئازار و نەهامەتییەکانی گەنجان دەگێڕێتەوە، داهێنان بە کردەیەکیش دەبینێت دژ بە جەنگ و لەنێوبردن .

جێی باسه‌ فیلمی " ڕۆما " ی  ئەلفۆنسۆ کوارۆنی دەرهێنەر خەڵاتی شێری ئاڵتوونی فێستڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتیی ڤینیسیای بەدەستهێنا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.