پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، (ده‌نگۆی تێكدانی) یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، یاریگه‌كه به‌شێكه له مێژووی هه‌ولێر.
پارێزگای هه‌ولێر، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كەوتووە دەڵێت: سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان تێكده‌درێت و له شوێنی تر یاریگه دروست ده‌كرێته‌وه، ئه‌م ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی فه‌رمی نییه و سه‌رله‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژەی بەوەشكردووە یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری به‌شێكی دیار و به‌رچاوه له‌مێژووی هه‌ولێر و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و جێگه‌ی شانازی هه‌موو وه‌رزشوان و وه‌رزش دۆستانه و په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریریش گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر جووڵه و چالاكییه‌كی وه‌به‌رهێنانیش له بازنه‌و چوارده‌وری یاریگاكه بكرێت وه‌ك داهاتێك بۆ خزمه‌تی وه‌رزش و یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، مانای ئه‌وه نییه هیچ نیازێك بۆ تێكدانی یاریگه‌كه هه‌بێت.
پارێزگای هه‌ولێر له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه كه یاریگاكه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه چونكه به‌شێكه له شانازی مێژووی هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.