Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:26

بەیاننامەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ھەڵگیرسانی شۆرشی مەزنی ئەیلول

لە ویادە پڕشکۆیە بەحورمەتەوە لەحزور پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلول دەوستین
کوردستان TV
100%


جەماوەری سەربەرزی کوردستان 
لاوانی شورە پۆڵاین

لە قۆناغێکدا کە دوژمنانی گەلەکەمان بە ئاگر و ئاسن و زمانی قڕکردن و لەناوبردن وڵامی ویستی ئاشتی و تەبایی گەلەکەمانیان دەدایەوەو مەبەستیان بوو وەک پاشکۆ مامەڵمان لەگەڵدا بکەن, گەلەکەمان بەڕابەرایەتی "بارزانی نەمر" شۆڕشی مەزنی ئەیلولی دەستپێکردو یەک ڕیزو یەک دەنگ بۆ هەتاهەتایە ملکەچبون و پاشکۆیەتی ڕەتکردەوەو سەرکردایەتی شۆڕش پشت ئەستور بەئیرادەی پۆڵاینی گەل و بازوی کوردانەی لاوان دەنگی مەزڵومیەتی گەلی کوردستانی گەیاندە هەموو دونیا,
وێڕای بەهێزی داگیرکەر لەڕوی سەربازیەوە بەڵام لەبەرامبەر ئیرادەی پتەوو ئازدیخوازانەی کوردستانیاندا بەچۆک داهات و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلول بناغەیەکی پتەون بۆ ئێستاو داهاتووی کوردستان,
شانازی دەکەین کە لاوان شاباڵێکی گرنگی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بون و ئێستاش بەهەمان ئیرادەو سوربونەوە بەردەوامین لە خەباتکردن بۆبەدەستهێنانی سەرجەم مافە نەتەییەکانمان تا گەیشتن بە سەربەخۆی.

لە ویادە پڕشکۆیە بەحورمەتەوە لەحزور پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلول دەوستین و دروود بۆ ڕوحی پاکی شەهیدان دەنێرین ,بەڵێن دوپاتدەکەینەوە کە لاوە شورە پۆڵاینەکەی ڕابەری نەتەوە "بارزانی نەمر" بین تا گەیشتن بەسەرکەوتنی یەکجاری.

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان 
                          بەشی ڕاگەیاندن
11ی٩ی٢٠١٨

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.