Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:34

به‌ هۆی ڕووداوه‌که‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون

حه‌ڤده‌ ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ ڕۆژێكی وه‌ك و ئه‌مڕۆدا ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ به‌ چوار فڕۆكه‌ی ڕفێندراو نزیكه‌ی 10هه‌زار كه‌سیان ل ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌ قوربانی.

له‌ 11ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی  2001  نۆزده‌ تیرۆریستی سه‌ر به‌ رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چوار فڕۆكه‌یان رفاند، دوو فڕۆكه‌ روویان له‌ هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌‌نته‌ری بازرگانی جیهانیی كرد و فڕۆكه‌ی سێیه‌م له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و ‌باره‌گای پێنتاگۆن ئاراسته‌ كرا له‌ ده‌وروبه‌ری شاری واشنتن و فڕۆكه‌ی چواره‌م له‌ ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا خرایه‌ خواره‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 2973 كه‌س كوژران و كه‌س 24 كه‌س بێسه‌روشوێن بوون، نزیكه‌ی 6هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

شایه‌نی باسه‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ تاكو ئێستاش له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و به‌ گوێره‌ی دوایین ئامار له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌ ‌ته‌ندروستییه‌كانی ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ و خۆڵ و خاشاكی ژه‌هراوی له‌ ‌كاتی خاپووربوونی ئه‌و دوو تاوه‌ره‌ 9795 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون، له‌و ژماره‌یه‌ تاكو ئێستا به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ 1700 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، زیادبوونی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ش‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر وه‌رچاخانێكی مێژوویی بوو له‌رووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ جیهاندا. هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و هێرشانه‌ جۆرج ده‌بلیو بوش، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بڕیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان دا.

kurdistan CT

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.