Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:56

پارت و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان: ده‌بێت ته‌عریب و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌ که‌رکوک کۆتایی پێبهێندرێت

ڕاگه‌یاندراوێك له‌پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستانیه‌كان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشى كه‌ركوك
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11 ى ئه‌یلولی 2018 ، له‌باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان له‌قه‌ره‌هه‌نجیر كۆبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌به‌شداری پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستای كه‌ركوك و یه‌ك ڕیزی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان  له‌هه‌ڵبژاردنی  داهاتووی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ 

دوای به‌كۆتا هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ : 


ئه‌مڕۆ به‌رواری 11- 9 - 2018  پارت و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانى كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌م  و په‌یوه‌ندیه‌كان باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌ : 

1- كۆبوونه‌وه‌ ئیدانه‌ى هێرشى كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌ردوو حزبی دیموكراتى كوردستان ، سه‌ره‌خۆشى له‌خۆمانى حزبی ناوبراو ده‌كه‌ین هیوا زوو چاك بوونه‌وه‌ بۆ برینداربوان ده‌خوازین 

2- بریاردرا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری حیزبه‌ كوردستانیه‌كان چالاك بكرێته‌وه‌  له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌كاتى پێویستدا به‌رپرسی یه‌كه‌مى حزبه‌كان 

3- پشتگیری له‌یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌ك گوتاری لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ین له‌پێكهێنانی حكومه‌تى نوێی عێراقدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا

4- گفتوگۆكردنى زیاتر و خۆسازدان بۆ یه‌ك لیستى لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك 

5- داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌كه‌ركوك كۆتایی پێبهێنرێت و پرۆسه‌ى ته‌عریب ڕابگیرێت كه‌له‌ئێستادا به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ش پێشێل كردنى ڕاسته‌وخۆی ده‌ستوری عێراقه‌ 

6- حیزبه‌ كوردستانیه‌كان هاوڕابوون بۆ كاركردن  بۆ كارابوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك 

7- كۆبوونه‌وه‌ تائكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان بڕوایان به‌پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ى نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه‌  له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناكرێت كوردستانیانى كه‌ركوك وه‌كو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی له‌بواری ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى په‌ڕاوێز بخرێن 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.