باهۆزی فلۆرێنس كه له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه هه‌ڵده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بگرێته‌وه هۆشداری درا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ببێته توندترین باهۆز له‌و وڵاته له میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
بنكه‌ی باهۆزی نیشتمانی ئه‌مریكا، باهۆزی فلۆرێنسی له پله‌ی چواردا جێگیركرد و رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه خێرایی باهۆزه‌كه له یه‌ك كاتژمێردا ٢٢٥ كیلۆمه‌تر تێبپه‌ڕێت.
بنكه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه توندی باهۆزه‌كه زیاد بكات و بگاته پله‌ی پێنجه‌م و نووسیوویه‌تی: راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌ند چڕوپڕیهكهی چۆنیش بێت باهۆزێكی به‌رفراوان و ئێجگار مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌كات.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور، هێنری ماكماسته‌ر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باهۆزه‌كه ویلایه‌ته‌كه‌ی بگرێته‌وه فه‌رمانی داوه خه‌ڵكی هه‌شت ناوچه‌ی كه‌ناراو بگوازرێنه‌وه له ٢٦ ناوچه‌ش فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به قوتابخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه دابخرێن.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، راڵف نۆرسام فه‌رمانی داوه خه‌ڵكی دوو ناوچه‌ی كه‌ناراوی ویلایه‌ته‌كه بگوازرێنه‌وه.
پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆشداریان داوه له‌وه‌ی باهۆزه‌كه له‌وانه‌یه ببێته توندترین باهۆز له‌و وڵاته له میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر هۆشداری دا به ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و باهۆزه‌ی له‌و نزیكانه هه‌ڵده‌كات و گوتی: زانیاری ئه‌وه‌م پێدراوه كه باهۆزێك بۆ سه‌ر فلۆرێنس هه‌ڵده‌كات كه له‌وانه‌یه ببێته یه‌كێك له باهۆزه هه‌ره خراپه‌كان. هه‌روه‌ها گوتراوه كه باهۆزه‌كه راسته‌وخۆ هه‌ردوو كارۆلینای باكوور و باشوور و ڤێرجینیا ده‌گرێته‌وه. تكایه له ئاماده‌باشیدابن و له شوێنی ئارام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.