Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:37

عه‌لى شامخانى: هه‌ر کردارێکى دوژمنکارى بۆسه‌ر وڵاته‌که‌مان له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌

عه‌لى شامخانى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران
عه‌لى شامخانى: هه‌ر كردارێكى دوژمنكارى بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (EXPRESS)ى به‌ریتانى، به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى ئاسایشى ئێران رایگه‌یاند: تاران وه‌ڵامى هه‌ر كارێكى دوژمنكارى دژى وڵاته‌كه‌ى ده‌داته‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌مه‌ 10ى ئه‌یلولى 2018، عه‌لى شامخانى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران رایگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌ توانای پاراستنى خۆمانین له‌ هه‌ر زه‌ویةك بێت و هه‌ر كاردانه‌وه‌یةكى دوژمنكارى دژ به‌ وڵاته‌كمان روو بدات وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌ 10 هێنده‌ له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ ده‌درێته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتى سه‌رده‌مى لێدان و هه‌ڵهاتن كۆتایى پێهاتووه‌ له‌ جیهان".

كاردانه‌وه‌ى ئه‌م دواییه‌ى ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى كۆیه‌ به‌ مووشه‌ك كرده‌ ئامانج، نموونه‌یه‌كى تارانه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.

پێش نیوه‌ڕۆى رۆژى شه‌ممه‌ 8ى ئه‌یلولى 2018، قه‌ڵاى دیموكرات، كه‌ باره‌گا سه‌ركییه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى لێیه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ مووشه‌ك باران كرا به‌و هۆیه‌وه‌ 17 كه‌س شه‌هید بوون و نزیكه‌ى 40 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ مانگى ئاب واشنتۆن كۆمه‌ڵێك سزاى خسته‌ سه‌ر ئێران له‌ بوارى بازرگانى و كانزا، هه‌روه‌ها به‌ نیازه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌م سزاى نوێ به‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران و كه‌رتى بانك بسه‌پێنى. 

هاوكات حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران فه‌رمانى دابوو ئاماده‌بن بۆ دروستكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كه‌رتى ئه‌تۆمى. 

جێی ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌دواى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى ساڵى 2015، كۆمه‌ڵێك سزاى خسته‌ سه‌ر وڵاتى ئێران و تره‌مپ له‌ راگه‌یاندراوێكدا وتى ئه‌و وڵاتانه‌ى پابه‌ند نه‌بن به‌ بڕیاره‌كانمان و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن ئه‌وا سزاى توند ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وانیش، هه‌روه‌ها وتى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ هاوكارى ئێرانیان كردووه‌ بۆ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌وا رووبه‌رووى سزاى قورس ده‌بنه‌وه‌. 

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.