هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێى ڕاگه‌یاندین سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11 ى ئه‌یلولی 2018 ، لە بارەگای حزبی شیوعی لە ناچەی قەرەهەنجیر كۆبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌به‌شداری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستى پێكرد
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند پرسى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای پارێزگای كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ ناوچه‌كه و یه‌ك ڕیزى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن
هه‌ڵۆ جه‌باری ڕاشیگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10:30 سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێكردووه و دوای ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌درێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.