Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:21

چۆن بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌که‌ت به‌بێ زیان ده‌شۆیت؟

ئاگاداربه‌ به‌رده‌وام بزوێنه‌ر مه‌شۆ
کوردستان TV
100%


بزوێنه‌ر به‌لایه‌نێكی گرنگی ئۆتۆمبێل هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ به‌پاكوخاوێنی بمێنێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌باشی كاربكات‌و زیانیشی پێنه‌گات، به‌ڵام پاككردنه‌وه‌ی هه‌روا كارێكی ئاسان نیه‌و پێویستی به‌لێهاتویی هه‌یه‌ تا زیانی پێنه‌گات.
بۆئه‌وه‌ی به‌بێ زیان بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بشۆیت، پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌یت:
سه‌ره‌تا پێویسته‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌هه‌موو ته‌پوتۆزیی‌و پیسیه‌ك پاكبكه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڕێگه‌ی لابردنی به‌گسكی كاره‌بایی ده‌بێت، پێویسته‌ سه‌ر بزوێنه‌رو كێبڵه‌كان ته‌واو پاكبكه‌یته‌وه‌، پاشان ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ مه‌ترسی ته‌ڕبونیان هه‌یه‌ به‌نایلۆنێك دایپۆشه‌، به‌تایبه‌ت پلاك‌و ئه‌وانه‌ی به‌كاره‌با كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاو زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نێت، دواتر شوته‌كه‌ به‌كیسێكی نایلۆن بگره‌. 
دوای ئه‌وه‌ی كاره‌بات له‌شوێنه‌ گرنگه‌كان بڕی ئه‌وه‌ به‌وریاییه‌وه‌ ده‌ست به‌شۆردنی بكه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ چه‌ند جارێك بشۆ كه‌ پیسبوه‌و دوای ته‌واوبونیشی به‌په‌ڕۆیه‌ك وشكی بكه‌ره‌وه‌و بزوێنه‌ره‌كه‌ش بخه‌ره‌وه‌كار، بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی گه‌رمیه‌كیه‌وه‌ ته‌واوی بزوێنه‌ره‌كه‌ وشك ببێته‌وه‌.
ئاگاداربه‌ به‌رده‌وام بزوێنه‌ر مه‌شۆ، چونك زۆر شۆردنی ده‌بێته‌ هۆی تێكچون‌و خراپبونی كاره‌باییه‌كه‌یی‌و هه‌ندێك به‌شیشی توشی ژه‌نگ هه‌ڵهێنان ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ - ترافیك ئێف ئێم 
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.