لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامیهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، بەهۆی خراپی كوالیتی و جۆری سوتەمەنی دوو بەنزینخانە داخران, سەرۆكی لیژنەهابەشەكانیش دەڵێت تائەوكاتەی پابەند دەبن بە مەرج و رێنماییەكان رێگە بەكاركردنیان نادرێت,
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند : لەسەر سكاڵای شۆفێران بەدواداچونیان بۆ جۆر و كوالیتی بەنزین لە هەردوو بەنزینخانەی "وڵات " و "شێری چیا" كردووە و لە ئەنجامدا دەركەوت كە كوالیتی سوتەمەنی بەتایبەت " بەنزین " لەهەر دوو بەنزینخانەكەدا لە ئاستێكی پێویست نیە و خاوەنی بەنزینخانەكان پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هێنان و فرۆشتنی سوتەمەنی ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند جارێك لە سەرپێچیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە,
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی "بەنزینخانەی وڵات" لە گەڕەكی قڕگەو " بەنزینخانەی شێری چیا" لەسەر شەقامی شەست مەتری دراو لەلایەن لەلیژنەی سوتەمەنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكان و بەشی كوالیتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی داخرا , گۆران قادر ووتیشی رێگە بەكاركردنی هەردوو بەنزینخانەكە نادرێت تا ئەو كاتەی دڵنیادەبنەوە لە پابەند بونیان بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن,
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.