پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵان دوای ده‌رچوونی له ماڵ به‌مه‌به‌ستی چوونی بۆ لای باوكی دیار نامێنێت و دوای چه‌ند كاتژمێرێك سه‌گێك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه به‌ر ده‌رگای ماڵ.
له‌گه‌ڕه‌كی (سێ كانیانی) شاری كه‌ركووك، باوكێك سه‌رقاڵی په‌یداكردنی بژێوی ژیان ده‌بێت و كرێكاری ده‌كات له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان، كوره بچووكه‌كه‌ی كه ناوی "ئه‌نه‌س"ه و له دایكبووی ساڵی 2013 یه، ده‌یه‌وێت بچێت بۆ لای باوكی به‌ڵام دیار نامێنێت و كه‌س و كاری منداڵكه به دوایدا ده‌گه‌ڕێن و سۆراغی نازانرێت، دواتر ته‌رمی منداڵه‌كه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان به ده‌می سه‌گێگه‌وه ده‌بینن.
كه‌س و كاری ئه‌نه‌س ڕووداوه‌كه گوماناوی ده‌بینن و ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان بۆ پشكنینی پزیشكی ده‌گوازنه‌وه بۆ پزیشكی دادی گه‌ركوك، دواتر دره‌نگانی ئێواره به‌خاكی ده‌سپێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.